هەولێر کەرنەڤاڵی ئەهەنگێران بە بۆنەی هاتنی سەری ساڵی زاینی

هەولێر   کەرنەڤاڵی ئەهەنگێران بە بۆنەی هاتنی سەری ساڵی زاینی

هەولێر

کەرنەڤاڵی ئەهەنگێران بە بۆنەی هاتنی سەری ساڵی زاینی

ئەمشەو چوار شەممە رێکەوتی 31.12.2025 لە دواین شەوی ساڵدا ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، بە یاوەری نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی قەزای ناوەندی هەولێرو کارزان عەبدولهادی سەرۆکی شارەوانی هەولێرو دلێر محەمەد بەرێوبەری گشتی گەشتوگوزاری هەولێرو فەرهەنگ غەفور بەرێوبەری گشتی هونەری و رۆشنبیری هەولێرو شێخ کامیل بەرزنحی بەرێوبەری پۆلیسی هەولێرو د. یادگار ئەرگوشی سەرۆکی کۆمسیۆنی بووژانەوەی قەڵای ھەولێر،و عەمید خەسرۆ غازی بەرێوبەری کاروباری ناوخۆی پارێزگای هەولێر، و سەفین یاسین ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەسەر قەڵاتی هەولێر، لە سەنتەری شار، لەگەڵ جەماوەرو گەشتیاران بەشداری خۆشیەکانی کەرنەڤاڵی سەری ساڵ بوون، کە لەگەڵ نزیکبوونەوەی دوا ساتەکانی کۆتایی ساڵ و سەری ساڵی نوێدا، شەقامەکان پڕ بوون لە چاڵاکی جۆراوجۆر و ئاھەنگگێڕان، گەشتیاران بە تامەزرۆییەوە خۆشحاڵی خۆیان دەردەبری ….
پارێزگاری هەولێرو شاندی یاوەری ناو بازارو قاوەخانەی کەلتووری مەچکۆو ناوەندی ئاهەنگێرانیان بەسەرکردەوەو لەگەڵ گەشتیارو جەماوەری شاری هەولێر وێنەی یادگاریان گرت و گفتوگۆیان ئاڵوگۆر کرد …
شایەنی باسە ساڵانە بەر لە ھاتنی سەری ساڵی نوێ، لە پارێزگای ھەولێر کۆمەڵێک چالاکی و فێستیڤاڵ ئەنجام دەدرێت و ڕازاندنەوە بۆ بەشێکی زۆر لە شەقامەکان دەکرێت و شەوانە خەڵک لە بازاڕ و مۆلە بازرگانییەکان کۆدەبنەوە و وێنەی یادگاری دەگرن و ھیوای ھاتنی ساڵێکی خۆش دەخوازن.