بەڕێزان/ بەڕێوەبەری گشتیی، دەستەی کارگێڕی، كارمەند و ڕۆژنامەنووسانی دەزگای سەتەلایتی كوردستان

بەڕێزان/ بەڕێوەبەری گشتیی، دەستەی کارگێڕی، كارمەند و ڕۆژنامەنووسانی دەزگای سەتەلایتی كوردستان

بەڕێزان/ بەڕێوەبەری گشتیی، دەستەی کارگێڕی، كارمەند و ڕۆژنامەنووسانی دەزگای سەتەلایتی كوردستان

بەبۆنەی (27) ساڵەی دامەزراندنی كەناڵی ئاسمانی کوردستان تیڤی، پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و بینەرانی كەناڵەکەتان دەكەین، بە هیواین هەمیشە لە پێشكەوتندابن.

كوردستان تیڤی وەک یەکەمین کەناڵی ئاسمانی کوردی لە سەرەتای دامەزراندنییەوە تاکو ئەمڕۆ خاوەنی پەیامی ڕوون و ڕاستگۆیانەی خۆی بووە و بەرپرسانە و پیشەییانە ڕۆڵی دیاری گێڕاوە لە بەرگرییکردن لە مافە ڕەواکانی گەلەکەمان و بۆتە جێگەی متمانەی هاووڵاتیان.

ئومێد دەکەین وەک هەمیشە لە پێناو خزمەتکردنى زیاترى نیشتیمان و پاراستنى بەها باڵاكانی گەلەكەمان و كلتوور و هونەر و وێژە و زمانی كوردی بەردەوام و سەرکەوتووبن.

دووبارە ئەو یادەتان پیرۆزەبێت.

ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر