جووتسایدێكی نوێ‌، گۆمەسپان بە شەقامی شەقڵاوە دەبەستێتەوە

جووتسایدێكی نوێ‌، گۆمەسپان بە شەقامی شەقڵاوە دەبەستێتەوە

جووتسایدێكی نوێ‌، گۆمەسپان بە شەقامی شەقڵاوە دەبەستێتەوە

نەخشەسازی دروستكردنی جووتسایدێكی نوێ‌ لە تەواوبوونە، بە دروستكردنی ئەو جووتسایدە گۆكەسپان بە شەقامی شەقڵاوە دەبەستێتەوە و ئەو ناوچەیە دەبێتە شوێنێكی گرنگی گەشتیاری هەولێر.

لەئێستادا، ئامادەکاری دەکرێت بۆ دانان و دیزانیكردنی نەخشەیەكی نوێ بۆ جووتسایدێكی نوێ‌ وا بڕیارە جووتسایدێكی نوێ‌ لە گۆمەسپان بۆ رێگای شەقڵاوە دروست بكرێت، ئەمەش گرنگییەكی زۆری بۆ ئەو ناوچەیە دەبێت و بۆ گەشتوگوزاریش سوودی لێ‌ دەبیندرێت.

ئەو جووتسایدە نوێیە بڕیارە لە دوای وەرزی بارانبارینی ئەمساڵ لەلایەن کۆمپانیای هێمن گرووپ دەستی پێ‌ بکرێت و تا كۆتایی ئەمساڵ تەواو دەکرێت.

بەپێی ئەو هێلكارییەی كراوە لە ئێستەدا درێژی ئەو رێگایە 16 كیلۆمەتر دەبێت و چەندین پرد و راستكردنەوەی تێدا دەبێت.

جێگەی باسە، لە 10ـی ئۆكتۆبەری ساڵی 2024، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەردی بناغەی جووتسایدی هەولێر- كۆیەی دانا، هەر لەوكاتەدا رای گەیاند كە ڕێگەی هەولێر - گۆمەسپان دەكەن بە دووساید، لە ئیستەدا سەرجەم كارەكانی رێگایی گۆمەسپان تەواو بووە.

پڕۆژەكانی ئەو ڕێگەیە، بەشێكن لە تۆڕێكی فراوانی هەڵمەتی ڕێگەوبان كە لە چوار ساڵی ڕابردوودا لە هەموو ناوچەكانی كوردستان و بە ڕێنوێنی ڕاستەوخۆی سەرۆكی حكومەت دەستی پێ كرد و بەشێكی زۆریان خراونەتە خزمەتەوە و ئەوەیشی ماوە لەمساڵدا تەواو دەبن.