پارێزگاری هەولێر سەردانی سه‌نته‌ری کەناڵی ئاسمانی كوردستان تیڤی کرد
پارێزگاری هەولێر سەردانی سه‌نته‌ری کەناڵی ئاسمانی كوردستان تیڤی کرد
ئەمڕۆ شەممە 2026.1.17، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە بۆنەی 27 ساڵەی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانی کوردستان تیڤی، سەردانی سه‌نته‌ری ده‌زگاکەی کرد و لەلایەن به‌رێوه‌بەر و ژمارەیەک لە کارمەندانی پێشوازیی لێ‌کرا.
پارێزگاری هەولێر وێڕای گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی لەکارەکان بۆخواستن، هەروەها ئاماژەی بەوەدا، کوردستان تیڤی وەک یەکەمین کەناڵی ئاسمانی له‌سه‌ر خاكى كوردستان لە خۆبوردووانە و بەدڵسۆزی و کارزانیەوە ڕۆڵێکی بەرچاوو و دیاری گێڕاوە لە مێژووی ڕاگەیاندنی کوردی و بەرگرییکردن لە مافە ڕەواکانی گەلەکەمان، و ڕاستگۆیانە بابه‌ت و بەرنامەکانی خستۆتە به‌رچاووى بینه‌ران و جێگەی متمانەی هاووڵاتیان بووە، و وەک کەناڵێکی کوردستانی جێگەی شانازییە.
جێگەی باسە، كه‌ناڵى ئاسمانى کوردستان یەکەمین کەناڵی ئاسمانی بوو کە له‌سه‌ر خاكى كوردستان لەساڵی 1999.1.17 به‌رنامه‌كانى بۆ سه‌رتاسه‌رى جیهان په‌خشكرد.