پیشه‌نگای فۆتۆگرافەری تایبه‌تی هونه‌رمه‌ند شێرزاد هیرانی کرایەوە
پیشه‌نگای فۆتۆگرافەری تایبه‌تی هونه‌رمه‌ند شێرزاد هیرانی کرایەوە
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه رێكه‌وتی 2026/1/19، لەژێر چاودێری و بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، و سیروان عوسمان بەرێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندان و هەوادارانی هونەری، پیشه‌نگای فۆتۆی تایبه‌تی هونه‌رمه‌ند شێرزاد هیرانی كرایه‌وه" پیشه‌نگایه‌كه چه‌ندین تابلۆی سروشتی دڵرفێنی كوردستان به‌خۆیه‌وه گرتبوو، كه هونه‌رمه‌ندی ناوبراو له گۆشه‌نگای جیاوازه‌وه به ره‌ونه‌قێكی پڕ له ئایدیای هونه‌ری گرتبووی ...
پارێزگاری هه‌ولێر، هیوای به‌رده‌وامی و پێشه‌نگایەتی بۆ هونه‌رمه‌ند خواست كه هه‌رده‌م له تابلۆكانی فۆكس ده‌خاته سه‌ر سروشتی دڵرفێنی كوردستان واقیعی ئه‌و سروشته جوانه به دنیا ئاشنا ده‌كات ..