پارێزگارى هەولێر، کەمپینى " هەولێر " بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوكاری و یارمەتیدانی خوشک و برایانمان لە رۆژئاوای کوردستانی بەسەرکردەوە

پارێزگارى هەولێر، کەمپینى

پارێزگارى هەولێر، کەمپینى " هەولێر " بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوكاری و یارمەتیدانی خوشک و برایانمان لە رۆژئاوای کوردستانی بەسەرکردەوە

ئەمشەو هەینی 23.1.2026 ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە بەردەم پارکى شانەدەر، کەمپینى " هەولێر " بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوكاری و یارمەتیدانی خوشک و برایانمان لە رۆژئاوای کوردستان بەسەركردەوە، كە بەهۆی هێرشەکانی سووریاوە بۆ سەر ناوچەكانیان، هەزاران هاوڵاتی كورد ئاوارەی ناوچە ئارامەکانی رۆژئاوای کوردستان بوون و پێویستیان بە کۆمەکی هاوکاری هەیە.

پارێزگاری هەولێر، لە میانی ئەو سەردانەیدا، دووپاتیکردەوە، کە نامۆ نییە خەڵکی هەولێر فەقیر دۆست و چاو تێرن و دریغی ناکەن لە کاری خۆبەخشی و کۆمەکی کردنی براو خوشکانیان لە رۆژئاوا …
پارێزگاری هەولێر، دوای بەسەرکردنەوەی یارمەتییەکانی هاوڵاتیان، تەئکیدى لەوەکردەوە ئەم کەمپینە بۆ بە هانەوەچوونى لێقەوماوان و هاوكاری و یارمەتیدانی خوشک و برایانمان لە رۆژئاوای کوردستان، وەکو خەڵکی هەولێر هەمیشە بەخشندە و میهرەبانن، لە ڕێگەى ئەم کە مپینەنەوە زۆرترین هاوکارى و کۆمەک کۆدەکەینەوە بۆ خوشک و برایانمان و گەیاندنی ئەو کۆمەکیانە بۆ شوێنی مەبەست …