هەولێر ... دیدارێك لە بارەی شیكردنەوەی ئەنجامەكانی سەرژمێری گشتی دانیشتوان بەرێوەچوو
لە هەولێر ...
دیدارێك لە بارەی شیكردنەوەی ئەنجامەكانی سەرژمێری گشتی دانیشتوان بەرێوەچوو
ئەمرۆ یەكشەممە 2026.1.26، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و سەرۆكی زانكۆی سەڵاحەدین و ژمارەیەكی تر لە ڕاگر و مامۆستایان و قوتابیان، دیدارێك لە بارەی (( شیکردنەوەی ئەنجامەکانی سەرژمێری گشتی دانیشتوان )) لە لایەن بەشی ئامار و زانیارییەکانی کۆلێژی بەرێوەبردن و ئابووری بە هەماهەنگی رێکخراوی ستات لە هۆڵی سەنتەری رۆشنبیری زانکۆی سڵاحەددین بەڕێوەچوو.
تێیدا چەند توێژینەوەیەكی زانستی لەلایەن مامۆستایان و شارەزایان سەبارەت بە شیكاری سەرژمێری گشتی دانیشتوان پێشكەش كرا و تیشك خرایەسەر قۆناغەکانی سەرژمێری، بە پێی ئەو داتا فەرمییانەی کە لە دەزگای ئامار بڵاو کراوەتەوە، ئامانج لەو دیدارەش خستنەڕوویی زانستیانەی و وردی پڕۆسەكە بوو کە لە عێراقدا بەشێوەیەكی گشتی ئەنجامدراوە.
لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەستخۆشی لە سەرپەرشتیار و رێكخەرانی دیدارەكە، ئەو هەنگاوەی بەگرنگ وەسفكرد و ئومیدی خواست ئەو دیدارە، ببێتە هۆکارێک بۆ زیاتر پێشخستن و دەرفەت ڕخساندنی پتر بە ئاڕستەی باشتركردنی پلانە خزمەتگوزارییەكان بە بوونی داتای ڕاست و ورد و دروستی زانستی باوەڕپێكراو.