ره‌وانه‌كردنی 16 بارهه‌ڵگر، له هاوکاری و پێداویستی جۆراوجۆر له کەمپینى " هەولێر " بۆ یارمەتیدانی خوشک و برایانمان لە رۆژئاوای کوردستان
ره‌وانه‌كردنی 16 بارهه‌ڵگر، له هاوکاری و پێداویستی جۆراوجۆر له کەمپینى " هەولێر " بۆ یارمەتیدانی خوشک و برایانمان لە رۆژئاوای کوردستان
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 25.1.2026 ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، به ئاماده‌بوونی گیلان حاجی سعید سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی ھەولێرو ئه‌ندامانی ژوور و ژماره‌یه‌كی دیكه له خۆبه‌خشان، لە بەردەم پارکى شانەدەر، له کەمپینى " هەولێر " بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوكاری و یارمەتیدانی خوشک و برایانمان لە رۆژئاوای کوردستان، 16 بارهه‌ڵگر، له یارمەتی و هاوکاری و پێداویستی جۆراوجۆری وه‌ك خواردەمەنی و به‌تانی و مۆكێت و كه‌ره‌سه‌و شتومه‌كی منداڵان و پێداویستی گشتی، به‌مه‌به‌ستی یارمەتیدانی خوشک و برایانمان ره‌وانه‌ی رۆژئاوای کوردستان كران .
پارێزگاری هه‌ولێر، سوپاسی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی و ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی ھەولێرو هه‌زارن له خۆبه‌خشانی كرد، كه بەخشندانە و میهرەبانە لە ڕێگەى ئەم کە مپینەنەوە زۆرترین هاوکارى و کۆمەکیان بۆ خوشک و برایانمان له رۆژئاوای کوردستان كۆكردۆته‌وه. كە بەهۆی هێرشەکانی سوپای سووریاوە بۆ سەر ناوچەكانیان، ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ر بوون و روویان له ناوچە ئارامەکانی رۆژئاوای کوردستان كردووه ..
پارێزگاری هەولێر ئه‌و راستیه‌ی خسته روو، كه لەگەڵ دەستپێکردنی کەمپنی هه‌ولێر، ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هەولێر هاوکار و هەماهەنگ بوون. لەو چوارچێوەیەشدا ئەمڕۆ 16بارهەڵگر کە پێداویستی جۆراوجۆریان هەڵگرتووە، بەرەو رۆژئاوای کوردستان بەڕێکران.
پارێزگاری هەولێر جەختی کردەوە، كه‌وا تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئێستا لەناو خاکی رۆژئاوای کوردستانن و سەرقاڵی گەیاندنی فریاگوزارییەکانن، کەمپینی کۆکردنەوەی هاوکارییەکانیش لە هەولێر تا گەیشتن بە ئامانجە مرۆییەکانی بەردەوامی دەبێت.
پارێزگاری هەولێر، دووپاتیکردەوە، کە خەڵکی هەولێر هه‌میشه فەقیر دۆست بوونه و دریغی ناکەن لە کاری خۆبەخشی و کۆمەکی کردنی براو خوشکانیان لە رۆژئاوا …