پارێزگارى هەولێر، سەردانى مەکتەبی سیاسی پارتی رەنجدەرانى کوردستانی کرد

پارێزگارى هەولێر، سەردانى مەکتەبی سیاسی پارتی رەنجدەرانى کوردستانی کرد

پارێزگارى هەولێر، سەردانى مەکتەبی سیاسی پارتی رەنجدەرانى کوردستانی کرد

ئەمڕۆ یەکشەممە 2026.2.1، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بە بۆنەی (31)ەمین ساڵیادی دامەزراندنیان، سەردانى مەکتەبی سیاسی پارتی رەنجدەرانی کوردستانی کرد و لەلایەن باپیر کامەلا، سکرتێری پارت و ئەندامانی دیكە مەكتەبی سیاسی و سەرکردایەتی پێشوازیی لێكرا.

لە دیدارەكەدا، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى پیرۆزبایی، جەختى لە پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان و هەماهەنگی و هاوکاری نێوان پارێزگای هەولێر و پارتی ناوبراو کردەوە و دووپاتیکردەوە وەک ئیدارەی خۆجێیی هەولێر، دەخوازین پەیوەندییەكی تۆکمە و باشمان لەگەڵ سەرجەم حزب و لایەنە سیاسیەكان شارەکەمان هەبێت، تاکو بتوانین زۆرترین خزمەت پێشکەش بە هاونیشتیمانیان سنووری پارێزگای هەولێر بکەین.

لەلایەن خۆیەوە، سکرتێری پارتی رەنجدەرانی کوردستان، زۆر سوپاسی سەردانەكەى پارێزگاری هەولێری کرد و وێڕاى نیشاندنى خۆشحاڵی، ئامادەیی هەموو هاوکاری و هەماهەنگییەکی لەگەڵ پارێزگاى هەولێر دووپاتکردوە.