مه‌راسیمی تایبه‌ت به کارەساتی شەهیدانی یەکی شوبات به‌رێوه‌چوو
مه‌راسیمی تایبه‌ت به کارەساتی شەهیدانی یەکی شوبات به‌رێوه‌چوو
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی 1.2.2026 له‌بیره‌وه‌ری 22 ساڵه‌یی کارەساتی شەهیدانی یەکی شوبات، به ئاماده‌بوونی دکتۆر کەمال کەرکوکی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و بەرپرسی به‌شی پەیوەندی گشتی ( پ د ك ) و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرو دکتۆر زانا مەلا خالید بەرپرسی لقی دووی پارتی و سەرۆکی زانکۆ و راگر‌و ئەنجومەنی زانکۆ‌و مامۆستا‌و قوتابیانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، مەراسیمێکی تایبەت بە کارەساتی شەهیدانی یەکی شوبات بەرێوەچوو …
لەو مەراسیمەدا ژمارەیەک وتار‌و سروود‌و فیلمی دۆکیۆمێنتاری و دیبه‌یت پێشکەشکران، کە سەرجەمیان گوزارشتیان لە رۆژگاره‌كانی کارەساتی یەکی شوبات و زەروورەتی یەکدەنگی نێو ماڵی کوردی دەکرد..
له كۆتاییدا له‌لایه‌ن ئاماده‌بووان قەڵغانی رێزلێنان پێشكه‌شی ژماره‌یه‌ك له بریندارانی کارەساتی شەهیدانی یەکی شوبات كرا .