لە هەولێر.. پێشانگایەكی كاری دەستی بۆ هونەرمەندانی خاوەن پێداویستیی تایبەت كرایەوە

لە هەولێر.. پێشانگایەكی كاری دەستی بۆ هونەرمەندانی خاوەن پێداویستیی تایبەت كرایەوە

لە هەولێر..
پێشانگایەكی كاری دەستی بۆ هونەرمەندانی خاوەن پێداویستیی تایبەت كرایەوە

ئەمڕۆ دووشەممە 2026.2.2، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر بەئامادەبوونی زەکیە محەمەد ساڵح، بریکاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و سیروان عوسمان، بەڕێوەبەرى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونەری هەولێر و ژمارەیەکی تر لە هونەرمەند و هونەر دۆستان، لە هۆڵى گەلەرى میدیا، پێشانگایەکی تایبەتی كاری دەستی بۆ هونەرمەندانی خاوەن پێداویستیی تایبەت کردەوە. كە لەلایەن گروپی شاكاری خاوەن پێداویستی تایبەت ڕێكخرابوو.

پارێزگارى هەولێر دواى کردنەوەى پێشانگاکە و بە سەرکردنەوەى كارە هونەریەكان، وێڕای دەستخۆشى لە هونەرمەندان، هیواى سەرکەوتن و بەردەوامى بۆ خواست.