بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر بۆ جاری دووەم هه‌زار كتێبی به‌خشیه كتێبخانەی چەمچەماڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر بۆ جاری دووەم هه‌زار كتێبی به‌خشیه كتێبخانەی چەمچەماڵ
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه رێكه‌وتی 3.2.2026 به سه‌رپه‌رشتی و ئاماده‌بوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، سیروان عوسمان به‌رێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر، ناز فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی به‌رێوه‌به‌ری كتێبخانه‌ی گشتی هه‌ولێر، زه‌یتون، و ژمارەیەک لە بەرێوەبەرانی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، لە چوارچێوەی ئەو كۆمەك و هاوكارییانەی پارێزگای هەولێر بۆ قەزای چەمچەماڵ دەیبەخشێ، كە بەهۆی لافاو زەرەر و زیانی زۆر بە خەڵكەكە و شارەكە گەیشت، لەناویشیاندا بە كتێبخانەی چەمچەماڵ، لە ڕێوڕەسمێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر بۆ جاری دووەم (١٠٠٠) هه‌زار كتێبی بە ناونیشانی جیاجیا ڕادەستی كتێبخانەی گشتی هەولێر، كتێبخانەی زەیتوون كرد، به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنیان به كتێبخانەی چەمچەماڵ.
پارێزگاری هه‌ولێر، ستایشی ئه‌و كاره‌ی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێری كرد‌و دووپاتیكرده‌وه كه‌وا خه‌ڵكی چه‌مچه‌ماڵ شایه‌نی شتی به‌نرخن و كتێبیش كه‌ره‌سته‌یه‌كی به‌نرخه و هۆكارێكه بۆ فراوانبوونی زوخاوی مێشكی مرۆڤه‌كان . گوتیشی خوێندنه‌وه‌ی كتێب ڕۆڵ و كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر تاك درووست ده‌كات و به‌رگێكی نوێ به‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌و عه‌قڵی مرۆڤەکاندا ده‌به‌خشێت، راشیگەیاند، کە خەڵکی هەولێر لە دێر زەمانەوە وابەستەی رۆحی هاریکاری بوونەو ئێستاش و لە ئایندەش هەر خودان ئەو مۆڕالە دەبن …