لەچوارچێوەی سەردانەکەی بۆ ناوچەکە، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گەیشتە هەولێری پایتەخت

لەچوارچێوەی سەردانەکەی بۆ ناوچەکە، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گەیشتە هەولێری پایتەخت

لەچوارچێوەی سەردانەکەی بۆ ناوچەکە، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گەیشتە هەولێری پایتەخت

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥/٢/٢٠٢٦ ژان نۆیێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، بە یاوەری پاتریک دۆرێل باڵیۆزی فەڕەنسا لە عیراق و شاندێکی باڵا گەیشتە هەولێری پایتەخت و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، لەلایەن سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و یان برێم کونسولی گشتی فەڕەنسا لە هەرێم پێشوازی لێ کرا.

بڕیارە وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا چەندین دیدار و کۆبوونەوەی فەرمی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان ئەنجام بدات.