پارێزگاری هەولێر، سەردانی نووسینگەی هەولێری به‌رێوه‌به‌رایەتی حه‌ج و عومڕه‌ی كرد
پارێزگاری هەولێر، سەردانی نووسینگەی هەولێری به‌رێوه‌به‌رایەتی حه‌ج و عومڕه‌ی كرد
ئەمڕۆ دووشەممە 2025.10.6، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە یاوەرى تەیب زرار، بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەولێر و مەلا مو‌سا یحیی باقلانی، بەرپرسی لقی هەولێری سەرۆکی یەكێتی زانایان سەردانی نووسینگەی هەولێری به‌رێوه‌به‌رایەتی حه‌ج و عومڕه‌ی كرد و لەلایەن دڵشاد مامك سورچی، بەرپرسی نووسینگەكە پێشوازیان لێكرا.
لە سەردانەكەیدا، پارێزگاری هەولێر دەشتخۆشی لە به‌رێوه‌به‌ر و به‌رپرسی نووسینگه و كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی حه‌ج و عومڕه‌ی سنووری پارێزگای هەولێر كرد كە به باشترین شێوه لە خزمه‌تی عەمڕەكاران و حاجیانیا دان و هیوای سه‌ركه‌وتنی لە كاره‌كانیدا بۆ خواستن.
لەلایەن خۆیەوە، بەرپرسی نووسینگەی هەولێری به‌رێوه‌به‌رایەتی حه‌ج و عومڕه، سوپاس و ستایشی پارێزگاری هەولێری کرد بۆ سەردانەکەی و تەئکیدی لەسەر خزمەتكردنی زیاتری هاوڵاتییان و حاجیان و عەمڕەكاران کردەوە.