هەولێر … بۆ ئاگادار بوون لە رەوشی تەندورستی، پارێزگاری هەولێر سەردانی نوسەرو رۆشنبیر حەمە سالح فەرهادی کرد

لە چوارچێوەی گرنگیدان بە کەسایەتییە ئەدەبی، ڕۆشنبیری و ئەکادیمییەکانی هەولێری پایتەخت و پشتیوانیکردنیان، ئێوارەی ئەمرۆ 25.6.2026 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری سیروان عوسمان بەرێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە دۆخی تەندورستی و دڵنیابوون لە باشبوونی بارودۆخی تەندورستی، سەردانی نوسەر و ڕۆشنبیر ناسراوی شاری هەولێر، حەمە ساڵح فەرهادی کرد.

لە میانی ئەم سەردانەدا، پارێزگاری هەولێر پرسیاری لە دۆخی تەندورستی و چارەسەری پزیشکی مامۆستا حەمە ساڵح فەرهادی کرد ، کە یەکێکە لە رۆشنبیرە دیارەکانی هەولێرو کوردستان، و هیوای خێرا چاکبوونەوە و تەندورستی باشی بۆ خواست و ئامادەباشی بۆ هەرجۆرە هاوکاریەکی تەندورستی نیشاندا.