هەولێر … ئیڤێنتی ئایا تەندورستیت ..؟
هەولێر … ئیڤێنتی ئایا تەندورستیت ..؟
لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری تەندورستی و بڵاوکردنەوەی کەلتووری ژیانی تەندروست، ئێوارەی ئەمرۆ پێنجشەممە، رێکەوتی 25.6.2026 بەبەشداری دکتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندورستی و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، دکتۆر دلۆڤان محەمەد بەرێوەبەری گشتی تەندورستی هەولێر، و ژمارەیەکی بەرچاو لە پزیشک و گەنج و قوتابیان ئیڤێنتێکی تایبەت بە بواری تەندورستی بەرێوە چوو .
لە پەراوێزی ئیڤێنتەکەدا پیشەنگایەکی تایبەت بە کەرەسەی پزیشکی کرایەوە، تێدا گرنگی پاراستنی تەندورستی تاک و گشتی، خۆپاراستن لە نەخۆشییە باوەکان، پشکنینی پێشوەختە و خۆرایی و شوێنکەوتنی شێوازی ژیانی تەندروست خرایە ڕوو.