لە جێبەجێ کردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی هەولێر بەردەوم دەبین…

لە جێبەجێ کردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی هەولێر بەردەوم دەبین…



سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لە بەردەوامی گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ گەڕەک و شەقامەکانی شاری هەولێر، لەچەندین گەڕەک ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ دەکات.

پڕۆژەکان پێکدێن لە :-

١- قیڕتاوکردنی شەقامێکی ٦٠ مەتری لەنێوان شەقامی ١٢٠ مەتری خێرا و شەقامی کەندی کۆڕنیش.

٢- نۆژەنکردنەوەی کیربستۆن و شۆستەی شەقامی ٢٠ مەتری لە گەڕەکی کوێستان.

٣- چاکردنەوەی یاری منداڵان و یارییە وەرزشییەکان.

٤- ٲ، دروستکردنی شەقامێکی ٢٠ مەتری تەریب بە کەندی کۆڕنیش لە گەڕەکی زیلان پێنجی حەسارۆک.

٤- ب، قیڕتاوکردنی چوار شەقام لە گەڕەکی هاوکاری پێنجی حەسارۆک بەرامبەر مزگەوتی بیلال خەیلانی.

٤- ج، قیڕتاوکردنی گۆڕەپانی گەراجی ئۆتۆمبێل لە پێش پارکی پێشمەرگە.

٥- قیڕتاوکردن لە جۆری دەبڵ دریسینگ بۆ گۆڕستانی کەسنەزان قۆناغی یەکەم.

٦- نۆژەنکردنەوەی شۆستە و شەقامی بازاڕی تەیراوە.

٧- کۆنکرێتکردنی کۆڵانی تەنیشت یاریگا و بەشێک لە گۆڕەپانی ئۆتۆمبێل نزیک مزگەوتی جەلیل خەیات+ قیڕتاوکردنی پێش بەڕێوەبەرایەتی ئاگرکوژێنەوەی هەولێر+ نۆژەنکردنەوەی کۆڵانی ژمارە (١١٢) نزیک مزگەوتی کوێتی لە گەڕەکی تەیراوە.

٨- قیڕتاوکردنی شەقامە ناوخۆییەکانی گەڕەکی فەرمانبەران کەرتی هەشت هەزار قۆناغی دووەم.

٩- قیڕتاوکردنی چەند شەقامێک لە گەڕەکی پێجی حەسارۆک.

١٠- دروستکردنی سایدێکی شەقامی ١٠٠ مەتری نێوان پێنجی حەسارۆک و هەشتی حەسارۆک.

١١- نۆژەنکردنەوەی یاری منداڵان + کورسی و سەبەتەی زبڵ لە پارکی سامی عبدالرحمن.

١٢- قیڕتاوکردنی دوو شەقام لەناو پێشانگاکان لە پیشەسازی باشوور نزیک چوار ڕییانی مەخمور و تێکدان و چاککردنەوەی شەقامی سەرەکی شاری زیلان نزیک بەنزینخانەی شێر.

١٣- دانانی تۆڕی نوێی ڕۆناکی لە شەقامی ١٠٠ مەتری و چاککردنەوە و قیڕتاوکردنی سوڕانەوەی شەقامی مەخمور بەرامبەر ناوچەی پیشەسازی باشوور و لادانی تاسەی کۆنکرێتی بەردەم سوپەر مارکێتی بی ئاڕ زێد ، فراوانکردنی سایدی ژێر تونێلی شارەوانی و دانانی کیربستۆن بۆ دورگەی ناوەندی.

لەماوەی ڕابردوو دەیان پڕۆژەی دیکەی خزمەتگوزاری لەسەر داهاتی ١٥٪ ی شارەوانی و بودجەی پەرەپێدانی پارێزگا جێبەجێ کراون بەتایبەت لە گەڕەکە هەژار نشینەکان، لەداهاتوودا بەدەر لەم پڕۆژانە کار دەکرێت بۆ ئەنجامدانی چەندین پڕۆژەی دیکە.