نوێنەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، سەردانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات

نوێنەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، سەردانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات

نوێنەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، سەردانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات

ئەمڕۆ شەممە 2026.2.7، بەنوێنەرایەتی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حوکومەتی هەرێمی کوردستان، هەریەک لە د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و ئاریان سەڵاحەدین، بریکاری وەزارەتی ڕشنبیری، بەبۆنەی تێپەڕبوونی 32 ساڵەی ڕاگەیاندنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکگرتوویان کرد و لەلایەن سە‌ڵاحە‌دین محەمەد بەهائەدین، ئە‌مینداری گشتیی و ژمارەیەکی تر لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یە‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان پێشوازیان لێکرا.

وێڕای گەیاندنی پیرۆزبایی و سڵاو و ڕێزی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هیوای پێشکەوتن و سەرکەوتنی زیاتریان بۆ خواستن و ئومێدیان خواست یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان وەک هەمیشە لە ڕۆڵی میانڕەوانەی خۆی بەردەوام بێت بە ئاڕاستەی یەکڕیزی و یەكتر قبوڵكردنی نێوان سەرجەم حزب و لایەنە سیاسیە كوردستانیەکان.