پەیامی پیرۆزبایی پارێزگارى هەولێر، بەبۆنەی ڕۆژی ئافرەتانی جيهان
پەیامی پیرۆزبایی پارێزگارى هەولێر، بەبۆنەی ڕۆژی ئافرەتانی جيهان
بە بۆنەی 8ـی مارس ڕۆژی ئافرەتانی جيهان، پیرۆزبایی ئاراستەی ئافرەتانی جیهان و کوردستان بەگشتیى و هەولێرى پایتەخت بەتایبەتى دەکەین.
ئافرەتانی کوردستان بە دریژایی مێژووى بزافى ڕزگارى خوازى گەلەکەمان شان بەشانى پیاوان ڕۆڵى دیار و کاریگەریان هەبووە لە خەبات و تێکۆشان، ئەمڕۆش بە کردەیی ڕۆڵی دیار و کارایان هەیە لە دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان و ئومێدى سەرکەوتنى زیاتریان بۆ دەخوازین.
لەم بۆنەیەدا، دەستخۆشی لە سەرجەم ڕێکخراوە حکومی، ناحکومی و دامەزراوهکان و هەموو ئەو کەسانەش دەکەین کە داکۆکیکارن لە مافەکانی ئافرەت.
دووبارە پیرۆزە ڕۆژی ئافرەتانی جیهان
ئومێد خۆشناو
پارێزگارى هەولێر