عەمار حەکیم گەیشتە هەولێر
عەمار حەکیم گەیشتە هەولێر
ئەمڕۆ دووشەممە 2026.9.7، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ، پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف، فەوزیی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، عەرەفات کەرەم، نوێنەری بارەگای بارزانی، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، لە چوارچێوەی پێشوازیکردن لە میوانان بۆ بەشداریکردن لە پرسەی خوالێخۆشبوو ( عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی ) پێشوازیانکرد لە عەمار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی عێراقی.