خەمیس خەنجەر، گەیشتە هەولێر
خەمیس خەنجەر، گەیشتە هەولێر
ئەمڕۆ دووشەممە 2026.9.7، هەریەکە لە د. پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف، و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، لە چوارچێوەی پێشوازیکردن لە میوانان و شاندە فەرمییەکاندا، پێشوازییان لە خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزمی عێراقی کرد، کە بە مەبەستی بەشداریکردن لە پرسەی خوالێخۆشبوو ( عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی) سەردانی شاری هەولێری کردووە.