پارێزگاری هەولێر سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كرد

پارێزگاری هەولێر سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كرد

پارێزگاری هەولێر سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كرد

لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ چەسپاندنی یاسا و پاراستنی ئارامیی پایتەخت، ئەمڕۆ یەكشەممە 2026.3.8، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە یاوەری هێمن قادر، جێگری پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەندی هەولێر و عەمید خەسرۆ غازی، بەڕێوەبەری کاروباری ناوخۆی پارێزگا و ناز جەلال، بەڕێوەبەری قەیرانەکان، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێری کرد و لەلایەن عەمید کامل بەرزنجی، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر و ئەفسەران و كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیەكەوە پیشوازی لێكرا.

لە سەردانەكەدا، دواین پێشهاتە ئەمنییەکان و پلانەکانی پاراستنی سەروماڵی هاووڵاتیان تاوتوێ کران و پارێزگاری هەولێر دەستخۆشی لە سەرجەم هێزەکانی پۆلیس کرد بۆ ماندووبوونیان و جەختی لە پشتیوانی تەواوی پارێزگا بۆ پەرەپێدانی تواناکانیان کردەوە.

لە تەوەرێکی تردا، سەبارەت بە دۆخی گشیی و ئەوبار و دۆخە نەخوازراوەی لەناوچەکەدا هاتۆتە ئاراوە، پارێزگاری هەولێر بەپێی بڕیار و ڕاسپاردەکانی ژووری ئۆپەراسیۆن تەئکیدی لە هەماهەنگی نێوان هەموو دەزگا ئەمنیەکان کردەوە بە جۆرێک کە گونجاو بێت لەگەڵ پێشهاتە نوێیەکان و چاودێریکردنی وردی بارودۆخەکە لە پێناو ڕێگریکردن لە هەر گرفت و پێشهاتێکی نوێ.