پارێزگاری هەولێر، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی كرد

پارێزگاری هەولێر، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی كرد

پارێزگاری هەولێر، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی كرد

لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ پاراستنی سەلامەتی هاووڵاتیان و پەرەپێدانی دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان، ئەمڕۆ یەكشەممە 2026.3.8، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری هێمن قادر، جێگری پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەندی هەولێر و عەمید خەسرۆ غازی، بەڕێوەبەری کاروباری ناوخۆی پارێزگا و ناز جەلال، بەڕێوەبەری قەیرانەکان، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێری كرد و لەلایەن عەقید ناڵی نەوزاد، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی هەولێر و ئەفسەر و كارمەندانیەوە پێشوازی لێكرا.

پارێزگاری هەولێر، لەسەردانەكەیدا، دوایی دڵنیایی لە پلانی ئامادەباشی بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر ڕووداوێکی نەخوازراو، جەختی لەسەر دابینکردنی پێداویستییە تەکنیکییەکان كردەوە و دەستخۆشی لە ئەفسەر و پلەدار و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیەکە کردەوە و هەموو پاڵپشتییەکی خۆی بەم دامەزراوەیە دووپاتكردەوە کە ئەرکی پاراستنی گیان و ماڵی هاووڵاتیانی لە ئەستۆیە.

ئاماژەی بەوەشدا، كە بەرگری شارستانی قەڵغانی پاراستنی شارەکەمانە، هەوڵەکانمان بەردەوام دەبن بۆ ئەوەی ئەم بەڕێوەبەرایەتییە لە بەرزترین ئاستی کوالێتی و خێراییدا بێت بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیان.