پارێزگاری هەولێر، بۆ هەوڵپرسی سەردانی کارمەندەکەی ئاسایشی فڕۆکەخانەی هەولێری نیودەوڵەتی کرد

پارێزگاری هەولێر، بۆ هەوڵپرسی سەردانی کارمەندەکەی ئاسایشی فڕۆکەخانەی هەولێری نیودەوڵەتی کرد

پارێزگاری هەولێر، بۆ هەوڵپرسی سەردانی کارمەندەکەی ئاسایشی فڕۆکەخانەی هەولێری نیودەوڵەتی کرد

ئەمرۆ یەکشەممە 8.3.2026 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، بە یاوەی دکتۆر دلۆڤان محەمەد بەرێوەبەری گشتی تەندورستی هەولێر، بۆ هەوڵپرسی لە نەخۆشخانە سەردانی( نازم حەمەد کانەبی) کرد، ئەو کارمەندەی ئاسایشی فڕۆکەخانەی نیودەوڵەتی، هەولێر، کە شەوی ڕابردوو بە هۆی هێرشی درۆنی سەر شاری هەولێر بریندار بوو.

پارێزگاری هەولێر دوای دڵنیابوون لە رەوشی تەندورستی کارمەندەکەی ئاسایش ئامادە ی باشی نیشاندا بۆ هەر پێویستیەک.
شایەنی باسە بەشێکی زۆری هێرشەکان درۆنیەکانی سەر شاری هەولێر، لەلایەن گروپە لە یاسا دەرچووەکانەوە ئەنجام دەدرێن، خۆشبەختانە لەلایەن سیستەمی بەرگریی هاوپەیمانانەوە زۆربەیان لە ئاسماندا تێکشکێنراون، بەڵام دوێنێ شەو پاشماوەی یەکێک لە درۆنە تێکشکێنراوەکان کەوتووەتە شوێنێک لە فڕۆکەخانەی هەولێر و بەو هۆیەوە شەهیدێک و بریندارێکی لێ کەوتۆتەوە .