هەولێر .... له یادی ئازادكردنی شه‌قڵاوه ( 2 هەزار و 585 ) پارچه زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه و ئاسایش‌دا دابه‌ش كرا
هەولێر ....
له یادی ئازادكردنی شه‌قڵاوه ( 2 هەزار و 585 ) پارچه زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه و ئاسایش‌دا دابه‌ش كرا
لەژێر ڕاسپاردە و فەرمانی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لە درێژەی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەر، پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕاژه‌ی شارستانی و پێشمه‌رگه و ئاسایش و هێزه ئه‌منییه‌كاندا به‌رده‌وامه و ئه‌مڕۆش دووشەممە 2026.3.9، هاوكات له‌گه‌ڵ یادی ئازادكردنی شاری شه‌قڵاوه، بەسەرپەرشتی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بەئامادەبوونی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر و سه‌رۆكی شاره‌وانیی شه‌قڵاوه، تیر‌و پشك بۆ ( 2 هەزار و 585 ) پارچه زه‌وی دیكه له سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی شه‌قڵاوه بۆ فه‌رمانبه‌رانی ڕاژه‌ی شارستانی و پێشمه‌رگه و ئاسایش كرا. .
لەڕێورەسمەكەدا، هەریەك لە وه‌زیری شاره‌وانی و پارێزگاری هەولێر، ئاماژه‌یان بەوەدا، كە ئه‌مڕۆ له یادی 35 ساڵه‌ی ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی كوردستان و شه‌قڵاوه، پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی شه‌قڵاوه ڕاده‌گه‌یه‌نین و پیرۆزبایان له فه‌رمانبه‌رانی سوودمه‌ندبوو كرد.
ئاشكراشیان كرد، تاوه‌كوو ئێستا له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر (سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی شاره‌وانی له ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر) زیاتر له ( 32 هه‌زار ) پارچه زه‌وی دابه‌ش كراوە له سنووری شاره‌وانییه‌كانی بنه‌سڵاوه، به‌حركه، داره‌توو، داره‌شه‌كران، ڕزگاری، سێبیران، شه‌مامك، قوشته‌په، كه‌سنه‌زان، كه‌ورگۆسك، مه‌خموور، دیبه‌گه-قه‌راج، كانی قڕژاڵه و پڕۆسەكەش بەردەوامە.
پارێزگای هه‌ولێر، سوپاسی وەزیری شارەوانی كرد و دەستخۆشی لە به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خشه‌دانانی ئاوه‌دانیی هه‌ولێر و سه‌رجه‌م تیمه‌كان و قائیمقام و به‌ڕێوه‌به‌رانی ناحیه و سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كانی كرد كه زۆر به باشی كاریان له‌و پرۆسه‌دا كردووه.
جێگەى باسە، ڕۆژی 27ی ئاداری 2024، لە سەر ڕاسپاردە و فەرمانى ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، چەندین بڕیاری لە بەرژەوەندیی دۆخی هاووڵاتییانی کوردستاندا، یەکێک لەو بڕیارانە بەخشینی 200 مەتر زەوی بوو بە فەرمانبەرانی کەرتی گشتیی بەپێی مەرج و ڕێنماییەکان، لەو چوارچێوەیەشدا تاوەكو ئێستا پرۆسەکە بەردەوامە.