له كۆبوونه‌وه‌ی پارێزگاری هەولێر، له‌گه‌ڵ بەرێوبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر، خزمەتکردنی باشتری هاوڵاتیانی شاری هەولێر دووپاتكرایه‌وه
له كۆبوونه‌وه‌ی پارێزگاری هەولێر، له‌گه‌ڵ بەرێوبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر، خزمەتکردنی باشتری هاوڵاتیانی شاری هەولێر دووپاتكرایه‌وه
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه رێكه‌وتی 9.3.2026ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بە یاوەری هێمن قادر، جێگری پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەندی هەولێر و عەمید خەسرۆ غازی، بەڕێوەبەری کاروباری ناوخۆی پارێزگا و ناز جەلال، بەڕێوەبەری قەیرانەکان، سه‌ردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هه‌ولێری كرد‌و له‌لایه‌ن عه‌مید ئارام بورهان جه‌واد بەرێوه‌بەری هاتوچۆی هەولێرو به‌رێوبه‌ری به‌شه‌كان پێشوازیان لێكرا.
پارێزگاری هه‌ولێر، ده‌ستخۆشی له به‌رێوه‌به‌رو ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندانی به‌رێوبه‌رایه‌تی هاتوچۆكرد، كه له‌ماوه‌ی رابردوودا به بایه‌خه‌وه كاروباره‌كانیان راییكردووه، هاوكات ئاماژه‌ی به هه‌ستیاری ئه‌ركه‌كانیان كرد، كه راسته‌وخۆ په‌یوه‌سته به هاوڵاتیانه‌وه.
لە کۆبوونەوەیەکدا، گفتوگۆ لەسەر بابەتە پەیوەندیدارەکان بە رێکخستنی هاتوچۆ و خزمەتگوزارییەکانی هاتوچۆی شاری هه‌ولێر كرا. هاوكات جه‌خت لە گرنگی رێکخستنی هاتوچۆی شار، کەمکردنەوەی قەرەباڵغی رێگاکان و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان کرایه‌وه.
پەرەپێدانی سیستەمی هاتوچۆ و زیادکردنی چاودێری و رێکخستن شه‌قامه‌كان بۆ ئەوەی هاتوچۆی شار بە شێوەیەکی باشتر بەڕێوە ببرێ به‌شێكی دیكه‌ی گفتوگۆیه‌كان بوون.