پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز
پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز
بەناوی خودای گەورە و میهربان
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی جیهان و کوردستان و هاووڵاتییانی خۆشەویستی سنووری پارێزگای هەولێر دەکەین، بەتایبەتی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان، پێشمەرگە قارەمانەکان و سەرجەم هێزەکانی ناوخۆ، کە هەمیشە لە پێناو ئارامیی ئێمەدا لە ئەرکدان و بوونەتە قەڵغانی پاراستنی ئاسایشی نیشتمانن.
ئەمساڵ لە کاتێکدا پێشوازی لە جەژن دەکەین، ناوچەکەمان و جیهان بە بارودۆخێکی نەخوازراو و پڕ لە ئاڵۆزیی جەنگدا تێدەپەڕێت، هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە سەرەتایەک بۆ کۆتاییهاتنی نەهامەتییەکان و گەڕانەوەی ئارامی و ئاشتی بۆ مرۆڤایەتی و کوردستانیش پارێزراوبێت.
نزا دەکەین لە خودای گەورە ڕۆژوو و عیبادەتی هەموو لایەکی قبووڵكردبێت و کوردستانمان لە هەموو بەڵا و ناخۆشییەک بپارێزێت.
" دووبارە جەژنتان پیرۆز و هەمیشە لە ئارامیدا بن و هەموو ڕۆژێکتان هەر شادی بێت "
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر