ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری هەولێر سەبارەت بە پۆندی دارەتوو

ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری هەولێر سەبارەت بە پۆندی دارەتوو

ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری هەولێر سەبارەت بە پۆندی دارەتوو

دوای بەدواداچوونی پارێزگاری هەولێر بۆ ئەو دەنگۆیانەی لەبارەی پۆندی دارەتوو بڵاوکرانەوە، بە پێویستی دەزانین ئەم ڕوونکردنەوەیە بۆ ڕای گشتی بڵاو بکەینەوە:

١- پۆندی دارەتوو لە قۆناغی جێبەجێکردندایە و هێشتا کارەکانی بەکۆتا نەهاتووە، ڕێژەی ئەنجامدانی پڕۆژەکە تەنها ٧٨٪ـە.

٢- بەهۆی ئەو بارانە زۆرەی ڕێکەوتی ٢٦ی ٣ باری، بڕێکی یەکجار زۆر ئاو ڕووی لە پۆندەکە کرد. هاوکات بەنداوی چەمرگەش بەهۆی پڕبوونی حەوزەکەیەوە، دەرچەی خوارەوەی کرابووەوە و لە سەرڕێژەکەشیەوە ئاوی لێ دەچوو، ئەمەش بڕی ئاوەکەی زیاتر کرد.

٣- بەهۆی ئەوەی پڕۆژەکە تەواو نەببوو و هەندێک بڕگەی بەهۆی بارودۆخی دارایی مابوون، بارانە لێزمەکە بووە هۆی داڕمانی بەشێکی نێوان سەرڕێژ و لاشەی پۆندەکە.

٤- جەخت دەکەینەوە کە لاشەی سەرەکی پۆندەکە هیچ زیان و داڕمانێکی تێدا نییە. بڕی ئەو ئاوەی لە حەوزەکەوە بەرەو خوارووی پۆندەکە دەچوو، تەنها بەقەد بڕی ئاوی سەرڕێژەکە بووە، بۆیە هیچ مەترسی و زیانێکی بۆ ناوچەکانی خواروو دروست نەکردووه‌.

لە ئێستادا بەڵێندەر و لیژنەی سەرپەرشتیار ڕاسپێردراون کە دەستبەجێ دوای تەواوبوونی شەپۆلی بارانبارینەکە، بە شێوازێکی ئەندازیاری دەست بە چاککردنەوەی ئەو بەشانە بکەن کە زیانیان بەرکەوتووە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری هەولێر
٢٠٢٦/٣/٢٧