دەستخۆشی بۆ یانەی دایك و داوای لێبوردن لە هاندەرانی ئازیزی یانەی هەولێر

دەستخۆشی بۆ یانەی دایك و داوای لێبوردن لە هاندەرانی ئازیزی یانەی هەولێر

دەستخۆشی بۆ یانەی دایك و داوای لێبوردن لە هاندەرانی ئازیزی یانەی هەولێر

بەرلەهەر شتێك، داوای لێبوردن لە هاندەرە دڵسۆز و خۆشەویستەکانمان دەکەین کە یارییەکەی ئەمڕۆ بەبێ ئامادەبوونی ئێوە بەڕێوەچوو، ئەم بڕیارەش تەنها لەپێناو پاراستنی سەلامەتی گیانی ئێوەی ئازیز و هاونیشتمانیانی شارەکەمان بوو، بەهۆی ئەو بارودۆخە ئەمنییە نەخوازراوەی ڕووبەڕووی ناوچەکەمان بۆتەوە.

ئومێدمان دەكرد کوڕانی قەڵا و منارە بە ئەنجامێکی دڵخۆشکەر و سەرکەوتنیان بەسەر یانەی زەورا بەدەستهێنابا، بەڵام یاریەكە بە یەكسان بوون لە نێوان هەردوو یانە بەكۆتاهات.

سوپاس بۆ هاندەرانی پشوودرێژی یانەی شارەكەمان و دەستخۆشیش لە یاریزانان، دەستەی ڕاهێنەران، و سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر دەکەین، هیوا خوازین یانەی دایك هەمیشە لە لووتکەی سەرکەوتن و پێشەنگیدا بێت.

ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
2026.3.31