بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر، بڕوانامەی دەرچوون بەخشرایە قوتابیانی خولی نەهێشتنی نەخوێندەواری

بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر، بڕوانامەی دەرچوون بەخشرایە قوتابیانی خولی نەهێشتنی نەخوێندەواری

بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر، بڕوانامەی دەرچوون بەخشرایە قوتابیانی خولی نەهێشتنی نەخوێندەواری

رۆژی پێنجشەممە، 2024.9.5، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ژمارەیەک لە مامۆستایانى زانکۆ، بنکەى جیهان بۆ نەهێشتنى نەخوێندەوارى - لە زانکۆى جیهان، بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی مەلوودی پێغەمبەر ( محمد ) (د.خ) مەراسیمێکی تایبەتی بۆ قوتابیانی دەرچووی ئاستی یەکەمی ساڵی 2023 - 2024ـی نەهێشتنی نەخوێندەواری سازکرد.

ئەو قوتابیانەی کە لە خولەکەدا بەشداربوونە لە ماوەی تەمەنیان لە خوێندن دابڕاون، یان هەر نەیان توانیوە بخوێنن بێ بەرامبەر لە هەردوو ڕەگەز لە لایەن مامۆستای پسپۆر لەسەر پڕۆگرامی تایبەت بە (نەخوێندەواری) وانەکانیان بۆ گوتراوەتەوە، كە لە لایەن وەزارەتی پەروەردە دابین كراوە، ئەمڕۆش لەو مەراسیمەدا لەلایەن پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەکی تر لە مامۆستایان، بڕوانامەی باوەرپێكراویان پێ بەخشرا.