پەیامى پارێزگارى هەولێر، بەبۆنەى ساڵیادى كارەساتی شنگال

پەیامى پارێزگارى هەولێر، بەبۆنەى ساڵیادى كارەساتی شنگال

پەیامى پارێزگارى هەولێر، بەبۆنەى ساڵیادى كارەساتی شنگال

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

ئەمڕۆ نۆ ساڵ بەسەر کارەساتى کۆمەڵکوژی کوردانی ئێزدی تێدەپەڕێت، کە تێیدا هەزاران کەس کوژران و بێسەروشوێنکران و دەیان هەزار کەسی دیکەش لەخوشک و برایانى ئێزدی ئاوارەبوون، لە یادى ئەم کارەساتەدا بە ڕێز و شکۆوە یادی هەموو قوربانییانی ئەو کۆمەڵکوژییە دەکەینەوە و سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدان دادەنوێنین و ڕۆڵی قارەمانانەى هێزی پێشمەرگەی كوردستان بەرز دەنرخێنین كە مێژوویان تۆمار كرد لەکاتى ئازادكردنی چیای شنگال و لە شنگال خوێنیان بەخشی و تۆڵەیان لە تیرۆریستانی داعش كردەوە.

بەداخەوە دوای نۆ ساڵ تێپەڕین بەسەر كارەساتی شنگال برینەكانی شنگال هێشتا ساڕێژ نەبووە و بە هۆی خۆسەپێنی میلیشیا و گرووپە چەکدارە نایاساییەکان ئازار و نەهامەتی و ئاوارەیی خوشك و برایانی ئێزیدی تاکو ئێستا بەردەوامە، لەم یادەدا داواکارین ڕێككەوتنی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی شنگال و گەڕانەوەی ئاوارەكان وەک خۆى جێبەجێ بکرێت و كۆتایی بە نەهامەتی و ئازارەكانی خەڵكی شنگال بهێندرێت و دەسەڵاتی ناوچەکەش بگەڕێتەوە دەستى خەڵکی ڕەسەنی شنگال.

سڵاو بۆ گیانی شەهیدان و قوربانیانی کارەساتى کۆمەڵکوژی کوردانی ئێزدی و سەرجەم شەهیدانى کورد و کوردستان

ئومێد خۆشناو
پارێزگارى هەولێر
2023.8.3