پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی بابلی - ئاشووری (ئەکیتۆ)
...پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی بابلی - ئاشووری (ئەکیتۆ)
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ئەکیتۆ و سەری ساڵی نوێی (بابلی - ئاشووری ) پیرۆزبای ئاراستەی خوشک و برایانی (کلدان، سریان و ئاشووری) لە هەولێری پایتەخت بەتایبەتی و هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان بەگشتی دەکەین.
ئەم جەژنە مێژووییە دەرفەتێکی گرنگە بۆ دووپاتکردنەوەی پەیامی ئاشتی و قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی و بە یەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان سەرجەم پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان.
لەم بۆنەیەدا وەک پارێزگای هەولێر، جەخت لە برەودان و بەهێزترکردنی زیاتری کلتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان سەرجەم پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە، کە هەمیشە و بە درێژایی مێژوو نموونەیەکی جوانی تەبایی بووە لە ناوچەکەدا.
دووبارە ئەم چەژنەتان پیرۆز بێ و هیوای ساڵێکی پڕ لە خۆشی و ئارامی بۆ هەموو لایەک دەخوازین.
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
2026.4.1