هەولێر... ڕێکخستنەوەی سەوزایی و پاککردنەوەی نافورەکان

هەولێر... ڕێکخستنەوەی سەوزایی و پاککردنەوەی نافورەکان

هەولێر...
ڕێکخستنەوەی سەوزایی و پاککردنەوەی نافورەکان

لە هەولێر بەمەبەستی ڕێکخستنەوەی سیمای شار و گەشەپێدانی ڕووبەرە سەوزاییەکان، دەستکرا بە ڕینەوەی گژوگیای بەهاری و ھەڵپاچین و ڕێکخستنەوەی دارو درەختی دوورگە ناوەندییەکان لە پارک و باخچە و شەقام و شۆستەی شوێنە گشتیەکان لەلایەن تیمەکانی ئەندازەی پارکەکان.

هاوکات دەستکرا بە پاککردنەوەی نافورەکان و سیستەمەکانی ئاودان و نۆژەنکردنەوەیان.