پارێزگاری هەولێر و کونسڵی تورکیا، پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

پارێزگاری هەولێر و کونسڵی تورکیا، پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

پارێزگاری هەولێر و کونسڵی تورکیا، پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2026.4.9، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگا پێشوازیی لە ئێرمان تۆپچو، کونسڵی گشتیی کۆماری تورکیا لە هەولێر کرد.

لە دیدارەکەدا، دوایین پەرەسەندنە سیاسیەکانی ناوچەکە بەگشتی و برەودان بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوولا باسیان لێوەکرا و کونسڵی تورکیا لەهەولێر، هاوخەمی و سەرەخۆشیی خۆی بۆ شەهیدانی بۆردوومانە ناڕەواکانی ئەم دواییەی سەر هەولێری پایتەخت دەربڕی و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ برینداران و گەڕانەوەی ئارامی و ئاشتی بۆ ناوچەکە خواست، لای خۆییەوە، پارێزگاری هەولێر سوپاسی هەڵوێستەکانی کۆماری توركیا و کونسڵخانەی وڵاتەكەی لە هەولێر كرد بۆ هاوسۆزی و هاوخەمیان.

لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا، كە تایبەت بوو بە میکانیزمی نوێی وەرگرتنی ڤیزا، کونسڵی تورکیا ڕوونکردنەوە و بەرچاوو ڕوونیدا کە گۆڕانکارییەکان تەنها لە ئاستی کۆمپانیای جێبەجێکاردا بووە و ڕێکارەکان وەک خۆیان ماونەتەوە و هیچ گۆڕانكارییەك لە پیدانی ڤیزا نەكراوە.

لە کۆتاییشدا، هەردوولا جەختیان لە برەودان بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و هەماهەنگیی زیاتر بۆ چەسپاندنی سەقامگیری و خزمەتکردنی هاووڵاتییان کردەوە.