پارێزگاری هەولێر، بەشداری لە ڕێوڕەسمی سێ گۆڤاری کولتووری و یاسایی دەکات

پارێزگاری هەولێر، بەشداری لە ڕێوڕەسمی سێ گۆڤاری کولتووری و یاسایی دەکات

پارێزگاری هەولێر، بەشداری لە ڕێوڕەسمی سێ گۆڤاری کولتووری و یاسایی دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2026.7.16، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەشداری لە ڕێوڕەسمی ساڵڕۆژی دەرچوونی یەکەم ژمارەی گۆڤارەکانی (دنیای ئەدەب)، (دنیای چیرۆک) و (لێکۆڵینەوەی یاسایی و دادوەری) کرد، كە لە لایەن ماڵی ڕۆشنگەریی کەمال سەعدی، بە هەماهەنگی لەگەڵ سەنتەری ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی زانکۆی سەلاحەدین، لە هۆڵی سمیناری سەنتەرەکە بەڕێوەچوو.

لە رێوڕەسمەکەدا، كە ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەکادیمیستان، نووسەران، ڕۆشنبیران، یاساناسان و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئامادەی بوون، بڵاوکردنەوەی ئەم سێ گۆڤارە وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ دەوڵەمەندکردنی کتێبخانەی کوردی و پەرەپێدانی کایەکانی ئەدەب، هونەری چیرۆکنووسی و توێژینەوەی یاسایی لە قەڵەم درا و تیشک خرایە سەر گرنگیی بەردەوامیی ئەم جۆرە پڕۆژە کولتوورییانە.

لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری هەولێر، وێڕای دووپات کردنەوەی هەمیشەیی پاڵپشت و هاوکاری سەرجەم ناوەندە فیکری و ئەکادیمییەکان، بەتایبەت ئەو پڕۆژانەی خزمەت بە گەشەپێدانی هۆشیاریی کۆمەڵایەتی، پاراستنی کلتوور و بەهێزکردنی بیری یاسایی و دادپەروەری لە کۆمەڵگەدا دەکەن، دەستخۆشی لە ڕێكخەران و سەرپەرشتیارانی ڕێورەسمەكە كرد.

پاشان، ڕێوڕەسمەکە بە دابەشکردن و بەخشینی چەند خەڵاتێکی ڕێزلێنان کۆتایی هات.