بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر، چەند کورتە فیلمێکی قوتابییان نمایش کران
بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر، چەند کورتە فیلمێکی قوتابییان نمایش کران
ئەمشەو چوارشەممە 2026.7.15، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و سیروان عوسمان، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەكی بەرچاوو لە مامۆستایان، هونەرمەندان و خانەوادەی قوتابییان، چەند کورتە فیلمێکی قوتابییان لە هۆڵی ئێمپایەر سینەما لە فاملی مۆڵی شاری هەولێر نمایشكران، کە لەلایەن قوتابییانەوە بەرهەم هێنرابوون و ڕەنگدانەوەی بەھرە و تواناکانی نەوەی نوێ بوون لە بواری سینەما و کاری هونەریدا.
لەم چوارچێوەیەدا، پارێزگاری هەولێر، ستایشی ئاستی بەرهەمی قوتابییانیان کرد و هیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆ خواستن لە کاروانی هونەری و ئەکادیمیاندا.