هەولێر .. ساڵیادی کودەتای سەربازیی ١٥ی تەموزی ٢٠١٦ کرایەوە

هەولێر .. ساڵیادی کودەتای سەربازیی ١٥ی تەموزی ٢٠١٦ کرایەوە

هەولێر .. ساڵیادی کودەتای سەربازیی ١٥ی تەموزی ٢٠١٦ کرایەوە

ئەمرۆ چوارشەممە 15.7.2026 بەبەشداری نوێنەری سەرۆک مەسعود بارزانی، و نوێنەری بەرێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نوێنەری بەرێز سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەکی بەرچاو لە وەزیرو، بەرپرسانی حیزبی و حکومی، پارێزگاری هەولێر و کۆمەڵێک دبلۆماتکار، کونسلخانەی گشتی تورکیا لە هەولێر، ڕێوڕەسمی دەیەمین ساڵیادی کودەتای سەربازیی ١٥ی تەموزی ٢٠١٦، لە قوتابخانەی مەعاریف لە شاری هەولێر رێکخست .

لە ڕێوڕەسمەکەدا، ئامادەبووان ڕێزیان لە قوربانیانی ئەو ڕووداوە ناو جەختیان لەسەر گرنگی پاراستنی دیموکراسی، یاسا و دەستور، هەروەها بەهێزکردنی هاوکاری و ئاشتی لەنێوان گەلان و وڵاتان کردەوە.

شایەنی وەبیرهێنانەوەیە، ١٥ی تەموزی هەموو ساڵێک لە تورکیا وەک ڕۆژی دیموکراسی و یەکێتی نەتەوەیی یاد دەکرێتەوە، هەوڵی کودەتای سەربازیی ساڵی ٢٠١٦. لەو شەوەدا بەشێک لە هێزە چەکدارەکانی تورکیا هەوڵیاندا دەسەڵات بگرنە دەست، بەڵام هەوڵەکەیان سەرنەکەوت و دوای چەند کاتژمێرێک کۆتایی پێهات. لەو ڕووداوەدا سەدان کەس کوژران و هەزاران کەس بریندار بوون، و دواتر گۆڕانکارییە سیاسی و یاسایییە گەورەکان لە تورکیا ڕوویدا.