پارێزگاری هەولێر و جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا، سەردانی سەر قەڵای هەولێر و نێو بازاڕی قەیسەریی و چەند شوێنێكی دیكەی ئاینی و كلتووری دەكەن

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2026.7.15، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە یاوەری ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان و فەلاح حەسەن، سەرۆکی کۆمسیۆنی نۆژەنکردنوەی قەڵات و ئەرسان ئاغا، ڕاوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری تورکمان و هۆشەنگ، بەرپرسی دیسکی تورکیا لە فەرمانگەی پەیوەندیەکان، پێشوازیی لە حاجی عەلی ئۆزەل ‌، جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا و ئێرمان تۆپچوو، کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەولێر کرد.

لە دیدارەکەدا، بره‌ودان به‌ پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتی تورکیا و هەرێمی کوردستان و گه‌شه‌پێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا تاوتوێ کران، دواتر سه‌ردانى سەر قەڵای هەولێر و نێو بازاڕی قەیسەریی و چەند شوێنێكی دیكەی ئاینی و كلتووریان لەشاری هەولێر کرد.

لەلایەن خۆیەوە جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا، سوپاسى پارێزگارى هه‌ولێری كرد بۆ پێشوازیکردنی و خۆشحاڵ خۆى به‌و ئارامى و ئاسایش و ئازادییه‌ى له‌ هەولێری پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان به‌رقه‌راره‌ نیشاندا.