پارێزگاری هەولێر سەردانی دیوەخانی ڕەشاد موفتی کرد

پارێزگاری هەولێر سەردانی دیوەخانی ڕەشاد موفتی کرد

پارێزگاری هەولێر سەردانی دیوەخانی ڕەشاد موفتی کرد

ئێوارەی شەممە 18.7.2026 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، سەردانی دیوەخانی ڕەشاد موفتی کرد و لەلایەن ئیحسان رەشاد موفتی،و کەنعان رەشاد موفتی، کوڕانی ڕەشاد موفتی، و کەسایەتیەکانی ئەو بنەماڵە، بە گەرمی پێشوازی لێکرا.

لە دیدارێکی دۆستانەدا، باس لە مێژوو و ڕۆڵی نیشتمانی، ئاینی و سیاسی بنەماڵەی موفتی کرا، کە بە یەکێک لە بنەماڵە ناسراوەکانی شاری هەولێر و هەرێمی کوردستان دادەنرێت و لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بەشێوەیەکی کاریگەر لە ژیانی کۆمەڵایەتی و نیشتمانی بەشدار بووە.

لە تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکەدا، باس لە گرنگی و ڕۆڵی کتێبخانەی بنەماڵەکە کرا وەک یەکێک لە سەرچاوە گرنگەکانی پاراستنی ئەرشیفی ئەدەبی، مێژوویی و کۆمەڵایەتی شاری هەولێر. هەروەها جەخت لەوە کرایەوە کە پاراستن و بەهێزکردنی ئەم میراتە مەعنەوییە، هەنگاوێکی گرنگە بۆ پاراستنی ناسنامەی مێژوویی و ڕۆشنبیریی شارەکە و گواستنەوەی بۆ نەوەکانی داهاتوو…

هاوکات گرنگی پاراستنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان، یەکڕیزی و هاوکاری لەپێناو خزمەتکردنی هاووڵاتیان و پێشخستنی شاری هەولێر جەختی لەسەر کرایەوە .