هەولێر…خولی فێرکاریی «چۆنیەتی دامەزراندنی سیستەمی ووزەی خۆر» کۆتایی هات

هەولێر…خولی فێرکاریی «چۆنیەتی دامەزراندنی سیستەمی ووزەی خۆر» کۆتایی هات

هەولێر…خولی فێرکاریی «چۆنیەتی دامەزراندنی سیستەمی ووزەی خۆر» کۆتایی هات

لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، و بە مەبەستی بایەخدان بە گەشەپێدانی گەنجان، دابینکردنی هەلی کار و پاراستنی ژینگە، ڕۆژی دووشەممە 20.7.2026 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرو عەبدولحەکیم خەسرۆ سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاکردنی ژینگەو ئاری ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم و دلشاد هیرانی بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەولێر و نوێنەری لقی دووی پارتی و بەرپرسی نوسینگەی ئەندازیاران و ژمارەیەک بەرێوەبەر و مامۆستایانی زانکۆو قوتابیان، خولی فێرکاریی یەک هەفتەیی لە ژێر ناونیشانی «چۆنیەتی دامەزراندنی سیستەمی ووزەی خۆر» کۆتایی هات.

ئەم خولە لەلایەن ڕێکخراوی ژینگەیی گرین یارد بە هەماهەنگی فەرمانگەی ژینگەی هەولێر، کۆلێژی تەکنەلۆژیا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆ، ڕێکخراوی خزمەتگوزاری و نووسینگەی ڕێکخستنی ئەندازیاران، بۆ (100) ئەندازیاری شاری هەولێر لە هۆڵی کۆنفڕانسی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەڕێوەچوو.

ئامانجی خولەکە، بەرزکردنەوەی ئاستی زانیاری و لێهاتوویی ئەندازیاران لە بواری دامەزراندن و بەکارهێنانی سیستەمەکانی ووزەی خۆر بوو، بۆ ئەوەی بتوانن بە شێوەیەکی پرۆفیشناڵ لە بوارەکەدا کار بکەن و هاوکاری گەشەپێدانی ووزەی پاک و بەردەوام بکەن.

لە کۆتایی ڕێوڕەسمەکەدا، بڕوانامەکان بەسەر بەشداربوواندا دابەشکران و گرنگی بەهێزکردنی توانا تەکنیکییە ناوخۆییەکان و پشتگیریکردنی پڕۆژەکانی ووزەی نوێ و پاک، وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ پاراستنی ژینگە و دابینکردنی داهاتوویەکی بەردەوام، دووپات کرایەوە.