پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی یادی ( 16ـی ئـاب )
پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی یادی ( 16ـی ئـاب )
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی ( 16ـی ئاب ) یادی ( 80 ) ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و لەدایکبوونی جەنابی سەرۆک " مەسعود بارزانی " پیرۆزبایی ئاراستەی جەنابی " سەرۆک بارزانی " سەرکردایەتی، کادیران، ئەندامان و لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەین.
16ـی ئاب تەنیا یادێکی مێژوویی نییە، بەڵکو وەرچەرخانێکی گەورەیە کە هیوا و بڕوای بۆ تێکۆشانی گەلی کوردستان گەڕاندەوە. پارتی دیموکراتی کوردستان لە ماوەی 80 ساڵی ڕابردوودا، وەک قوتابخانەیەکی گەورەی نەتەوەیی و نیشتمانی، هەمیشە قەڵایەکی قایم بووە بۆ پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێم و بەدیهێنانی مافە ڕەواکانی گەلەکەمان.
هاوکاتبوونی ئەم یادە لەگەڵ ساڵیادی لەدایکبوونی جەنابی سەرۆک " مەسعود بارزانی " شکۆ و واتایەکی تایبەت بەم ڕۆژە دەبەخشێت، " سەرۆک بارزانی " وەک ڕەمزی خۆڕاگری، ئاشتی و پێکەوەژیان، تەمەنی خۆی لە پێناو سەرخستنی دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان و قەوارەی هەرێمی کوردستان بەخشیوە و هەمیشە پشتیوانێکی بەهێزی گەشەپێدان، ئاوەدانی و سەقامگیری بووە.
لەم بۆنە نەتەوەییەدا، بەڵێن نوێ دەکەینەوە، بەردەوام بین لەسەر ڕێبازی پیرۆزی بارزانیی نەمر بۆ خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتیان، پاراستنی دەستکەوتەکان، و پەرەپێدانی ئاوەدانی و سەقامگیری لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.
لەم یادە پڕشکۆیەدا سەری ڕێز و نەوازش بۆ سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان، لەسەروویانەوە باوکی ڕۆحیی نەتەوەی کورد، بارزانیی نەمر و کاکە ئیدریسی هەمیشە زیندوو دادەنوێنین.
" یادی 16ـی ئاب بەرز و پیرۆز "
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر