لە هەولێر... یادی هەشتەمین ساڵیادی ریفراندۆم کرایەوە

لە هەولێر... یادی هەشتەمین ساڵیادی ریفراندۆم کرایەوە

لە هەولێر...
یادی هەشتەمین ساڵیادی ریفراندۆم کرایەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025.9.25، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و زانا مەلا خالید، بەرپرسی لقی2ی پارتی و زیرەک کەمال، ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی هەرێم و ڕێبوار تاڵەبانی، ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی وەزیران و ژمارەیەکی تر لە مامۆستایانی زانکۆ و هاوڵاتییان، لە هۆڵی سەنتەری ڕۆشنبیری زانکۆی سەڵاحەدین، لە ڕێورەسمێکی تایبەتدا، یادی هەشتەمین ساڵیادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە ژێر ناونیشانی" ڕیفراندۆم، دەنگی گەلێک، ئومێدی نەتەوەیەک " کرایەوە، کە لە لایەن کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی ڕێکخرابوو.

لە ڕێورەسمەکەدا، جگە لە کردنەوەی پیشانگایەکی شێوەکاری، چەند وتارێکی تایبەت بەو یادە پێشکەش کرا، پاشان چەند پارچە موزیکێک و شانۆگەریەک یادەکەیان ڕازاوەتر کرد.

پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەست خۆشی لە سەرپەرشتیار و ڕێکخەرانی، 25ـی ئەیلوولی وەک رۆژێکی مێژوویی مەزن لە یاد و یادەوەری هەموو کورد و کوردستانییەک، بەرز و پیرۆز نرخاند.