هەولێر ... مەراسیمی خوێندنەوەی مەولودی پیرۆز

هەولێر ... مەراسیمی خوێندنەوەی مەولودی پیرۆز

هەولێر ...
مەراسیمی خوێندنەوەی مەولودی پیرۆز

شەوى سێشەممە 2026.8.18، بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێشەوای مرۆڤایەتی حەزرەتی محەمەد (د.خ)، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، زانا مەلاخالید، بەرپرسی لقی 2ی پارتی، هێمن قادر، جێگری پارێزگار، تەیب زرار، بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی هەولێر، کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری تورکمان مەراسیمێکی تایبەتی بۆ خوێندنەوەی مەولودی پیرۆز ڕێکخست.

تێیدا ئامادەبووان و بەرپرسانی حکومی و حزبی بەشداربوون لە بەرز ڕاگرتنی ئەم یادە پیرۆزەدا، کە تێیدا جەخت لەسەر بەهاکانی پێکەوەژیان، تەبایی و پەیامی ئاشتیی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) کرایەوە.