تیپی هونەرە میللیەکانی هەولێر، لە پۆڵۆنیا قەڵغانی پارێزگای هەولێریان پێشکەشی پارێزگاری پۆڵۆک کرد

تیپی هونەرە میللیەکانی  هەولێر، لە پۆڵۆنیا قەڵغانی پارێزگای هەولێریان پێشکەشی پارێزگاری پۆڵۆک کرد

تیپی هونەرە میللیەکانی هەولێر، لە پۆڵۆنیا قەڵغانی پارێزگای هەولێریان پێشکەشی پارێزگاری پۆڵۆک کرد

ئێوارەی ئەمرۆ سێشەممە 18.8.2026 لە چوارچێوەی بەشداریی تیپی هونەرە میللیەکانی شاری هەولێر لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی لە شاری پۆلۆک لە کۆماری پۆڵەندا، پارێزگاری شاری پلۆسک لە مەراسیمی نمایشی تیپە میللیەکان بە گەرمی پێشوازی لە تیپی هونەرە میللیەکانی هەولێر کرد؛ لە دیدارێکدا، سیروان عوسمان، بەڕێوەبەری گشتی هونەر و ڕۆشنبیری هەولێر، قەڵغانی پارێزگای هەولێری بە ناوی پارێزگای هەولێرەوە پێشکەش بە پارێزگاری شاری پۆلۆک کرد، کە گوزارشتی لە قەڵاتی مێژوویی و منارەی هەولێر دەکرد .
ئەم دیدار و پێشوازییە، لەگەڵ بەشداریی تیپەکە بە پێشکەشکردنی هەڵپەڕکێ، مۆسیقای نەریتی، گۆرانی و جلوبەرگی نەتەوەیی کوردی، دەرفەتێکی گرنگ بوو بۆ ناساندنی کەلەپوور و ناسنامەی ڕەسەنایەتی کوردی لە پلاتفۆرمێکی نێودەوڵەتیدا.

تیپی هونەرە میللییەکانی هەولێر، لە ماوەی بەشداریی کردنیدا چەندین تابلۆی هەڵپرکێ خۆی لەگەڵ گرووپە فۆلکلۆرییەکانی وڵاتانی جیاواز پێشکەشکرد

شایەنی باسە تیپی هونەرە میللییەکانی هەولێر،لە ڕێگەی هونەرەوە پەیامی کەلتووری و مێژوویی کوردستان دەگەیەنێتە بینەرانی جیهان؛ بەم شێوەیە، هەڵپەڕکێی کوردی تەنها نمایشێکی هونەری نییە، بەڵکو دەنگی کەلەپوورێکی زیندوو و ناسنامەی گەلێکە کە لە هەولێرەوە دەگاتە شانۆی جیهان.