پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی جەژنی قوربانى پیرۆز
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە بۆنەی هاتنی جەژنی قوربانى پیرۆز، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی جیهان و كوردستان به گشتیی و هەولێری پایتەخت به تایبهتی و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان دهكهین و خودای گەورە حەجی ھەموو حاجیان قبوڵبکات و بەساغ و سەلامەتی بە کەس و کار و ئازیزانیان شادببنەوە.
لە خودای گەورە داواکارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و بەرەكەت بۆ هەموو خەڵكی كوردستان و بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری و پتەوبوونى زیاترى برایەتى و پێکەوە ژیانى ئاینى و نەتەوەیی لە کوردستان و هەموو لایەک لە سایەى ئەو ئاشتى و ئارامیەى بەرقەرارە ئەو جەژنە پیرۆزە بەخۆشى و شادى بەسەر ببەین.
دووبارە جەژنی قوربان لە ههموو لايهك پيرۆزبێت
ئومێدخۆشناو
پارێزگاری هەولێر
2024.6.15