هەولێر... چوارەمین دانیشتنی سەکۆی خستنەسەرکاری گشتگیر لە شاری هەولێر له‌ژێر ناوی شیانه‌كان بۆ به‌رێوه‌بردنی گشتگیری ده‌ستی كاری بیانی له هه‌رێمی كوردستان، بەڕێوەچوو
هەولێر...
چوارەمین دانیشتنی سەکۆی خستنەسەرکاری گشتگیر لە شاری هەولێر له‌ژێر ناوی شیانه‌كان بۆ به‌رێوه‌بردنی گشتگیری ده‌ستی كاری بیانی له هه‌رێمی كوردستان، بەڕێوەچوو
ئەمرۆ چوارشه‌ممه 29.7.2026، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێرو زەکیە سەید ساڵح، بریکاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەکان (JCC)و نوێنەرانی ژمارەیەک لە وەزارەت و دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ، هەروەها چەندین ڕێکخراوی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی، چوارەمین دانیشتنی سەکۆی خستنەسەرکاری گشتگیر، لە ژێر ناوی ( شیانه‌كان بۆ به‌رێوه‌بردنی گشتگیری ده‌ستی كاری بیانی له هه‌رێمی كوردستان) شاری هەولێر بەڕێوەچوو.
ئەم دانیشتنە لەلایەن ئه‌نجومه‌نی دانیماركی بۆ په‌نابه‌ران (DRC)ی ئاژانسی GIZ، بە هاوکاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، كونسڵخانەی ئەڵمانیا و بە پشتیوانی تەکنیکی ڕێکخراوی کاری جیهانی (ILO)، بۆ پشتگیری لە بەشداری ئابووری و کۆمەڵایەتیی پەنابەران، ئاوارەکان و کۆمەڵگە خانەخوێکان لە عێراق، ڕێکخرابوو.
لە ناوەڕۆکی دانیشتنەکەدا، گفتوگۆ و بیربۆچوون لەسەر چۆنیەتی داڕشتنی سیستەمێکی یاسایی، ڕێکخراو و کارامە بۆ بەڕێوەبردنی دەستی کاری بیانی لە هەرێمی کوردستان ئاڵوگۆڕكرا، بە شێوەیەک کە بازاڕی کار، مافی کرێکاران و بەرژەوەندی گشتی له‌ناو خۆدا پارێزراو بێـت .