بە فەرمی رێککەوتنی بەدەستەخوشکبوونی هەولێر و ناشڤێڵ واژۆکرا
بە فەرمی رێککەوتنی بەدەستەخوشکبوونی هەولێر و ناشڤێڵ واژۆکرا
شەممە 2023.9.9، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و جۆن کووپەر، سەرۆکی شارەوانی ناشڤێڵ، لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی تریفە عەزیز، نوێنەرى حکومەتى هەرێم لە ئەمریکا و کۆمەڵێک لە کەسایەتی سیاسی هەرێم و ئەمەریکا و رەوەندی کوردی، بە فەرمی رێککەوتنامەى دەستەخوشکی نێوان هەولێر و ناشڤێڵ واژۆکرا.
دوای واژۆکردنی رێککەوتنەکەش، هەریەک لە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و جۆن کووپەر، سەرۆکی شارەوانی ناشڤێڵ، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا، خۆشحاڵی خۆیان بەم رێککەوتنە دەربڕی و ئەم کارەیان بە دەستکەوتێکی گرنگزانی و هەروەها ئەمڕۆیان بە رۆژێکی مێژووی وەسفکرد.
لە دەستپێکدا، جۆن کووپەر، سەرۆکی شارەوانی ناشڤێڵ، رایگەیاند، كارێكی زۆر بێ وێنهیه كه دوو كولتووری جیاواز بهیهكهوه ببهستینهوه.
هەروەها راشیگەیاند، ههولێر و ناشڤێڵ له زۆر رووهوه هاوبهشن بهتایبهتی له بواری سهرمایهگوزاریدا، جگه لهوه "ههوڵدهدهین پهیوهندی له نێوان خهڵكی ههردوو شاریشدا دروست بكهین، لهپێناو پتهوكردنی دۆستایهتیمان، كهرتی كهشتوگوزاریش له نێوان ههردوو شارهكهدا پهرهی پێدەدەین".
ناوبراو، باسی لەوەشکرد، ناشڤێڵ تەنیا ماڵێک نییە بۆ میوزیک، "کە من دەزانم لە هەولێر موسیزیانی گەورە هەن، بەڵکو ناشڤێڵ ناوەندێکی پەروەردەییە، بڕوام وایە گەنجی ئێمە دەتوانن دەستبکەن بەوەی بەیەکەوە گەشە بکەن و بەرەوپێشەوە بچن".
لەلایەن خۆیەوە، ئومێد خۆشناو، پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوەدا، "ئەمرۆ بۆ ئێمەی هەولێر رۆژێکی مێژووییە، هەروەها رۆژێکی پڕ لە سەروەرییە"، هاوکات ئومێد خۆشناو، رێز و سڵاوی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی گەیاندە رەوەندی کوردی شاری ناشڤێڵ.
پارێزگاری هەولێر راشیگەیاند، "ئەم پرۆسەیەی ئەمڕۆ واژۆکردنی ئەم دەستەخوشکییە لەساڵی 2014ـەوە کاری لەسەر دەکرێت، بەڵام لە ساڵی رابردوو هەردوولامان بڕیارماندا بگەیەنە ئەنجام و دەستبکەین بە واژۆکردنی ئەم رێککەوتنە".
ئومێد خۆشناو، ئاماژەی بەوەدا، "بێ شک ئەوە بڕیارەی هەردوولامان لە دوای هەبوونی کۆمەڵێک ئامانجی گەورەوە دێت کە لە نێوانماندا هاوبەشی پێدەکەین و ئامانجەکانمان یەکدەخەین لەپێناو سوودگەیاندن بە هەردوو شاری هەولێر و ناشڤێڵ".
پارێزگاری هەولێر، هیواشی خواست، ئەو رێککەوتنە ببێتە سوود بۆ بەرەوەپێشبردنی جووڵەی بازرگانی نێوان هەردوولا و هەروەها سوودگەیاندن لە سێکتەرەکانی کولتووری، پەروەردەیی، تەندروستی و هونەری.
ئومێد خۆشناو، لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا جەختی لەوەکردەوە، "لە سەردەمی داعشدا کاتێک سەرۆک بارزانی بڕیاریدا رووبەڕووی تیرۆرستانی داعش ببینەوە رۆڵ و هاوکاری ئەمەریکا لە یاد ناکەین، کە بە هەماهەنگی لەگەڵ پێشمەرگە شکست بە تیرۆرستانی داعش هات".
جێگەى باسە، هەولێر وەک یەکەم شاری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێتە دەیەم شاری دەستەخوشکی ناشڤێڵ، یەکێک لەو پێوەرە گرنگانەی هەولێری کردە دەستەخوشکی ناشڤێڵ بوونی ژمارەیەکی زۆری رەوەندی کوردی و رۆڵیانە لە کایە گرنگەکانی ئەم شارەدا، ئێستا هەزاران کوردی هەموو بەشەکانی کوردستان چالاکانە بەشدارن لە بوونیاتنانی ژێرخانی ناشڤێڵ. دوا سەردانی ئەنجوومەنی شارەوانی ناشڤێڵ بۆ هەولێر مانگی ئایاری ئەمساڵ بوو، دوای لێکۆڵینەوەی ورد، بە کۆی دەنگ بڕیاری بە دەستەخوشکیان لەگەڵ هەولێر پەسەندکرد، پڕۆسەی بەدەستەخووشکبوونی دوو شار دوور و درێژە و کاری زۆری دەوێت. لە ساڵی 2014ـەوە بیرۆکەی بەدەستەخوشکبوونی هەولێر و ناشڤێڵ هاتە ئاراوە، ماوەی سێ ساڵیشە بەچڕی کاری لەسەر دەکرێت.