هەولێر … کۆنفرانسێک دەربارەی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان
هەولێر …
کۆنفرانسێک دەربارەی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان
ئەمرۆ یەکشەممە 21-1-2024 مەکتەبی رێکخستنی پارێزگای هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئامادەبوونی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی لقەکان و پارێزگاری هەولێر و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران و بەرپرسی بەشی پیشەییەکان و سەرۆکی دەستەی باڵای خانمان و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگاو سکرتێرانی یەکێتی ئافرەتان و لاوان و قوتابیان و کادیرانی پێشکەوتویی پارتی،
کۆنفرانسی ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەرێوەچوو ..
لەم کۆنفرانسەدا ڕا و بۆچوون و پێشنیار و سەرنجی کادیران گەنگەشیان لەسەر دەکرێ و کۆ دەنگی لەسەر گونجاوترین ئالیەت دەستنیشان دەکرێ تاوەکو لە کەشێکی دیموکراسیدا گرەوی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان مسۆگەر بکرێ …