لەهەولێر ... کۆنفرانسێک بۆ پێشخستنی بەشداری ئابووری ئافرەتان و دابینکردنی ژینگەیەکی کاری ئارام بەڕێوەچوو
لەهەولێر ...
کۆنفرانسێک بۆ پێشخستنی بەشداری ئابووری ئافرەتان و دابینکردنی ژینگەیەکی کاری ئارام بەڕێوەچوو
ئەمرۆ دووشەممە 2026.8.24، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەشداربوو لە كۆنفڕانسی پەرەپێدان و دروستکردنی ژینگەیەکی کاری ئارام و پێشخستنی بەشداری ئابووری ئافرەتان، کە لەژێرناونیشانی "لە بەڵێنەوە بۆ کردار" لەلایەن ئەنجوومەنی باڵای خانمان بە هەماهەنگی ئاژانسی گەشەپێدانی ئەڵمانی ڕێكخرابوو.
لەكۆنفرانسەدا، كە ژمارەیەكی بەرچاوو لە بەرپرسانی حكومی و نوینەرانی ڕێكخراوە ناوحۆیی و نێودەوڵەتیەكان و پسپۆڕان و شارەزایان ئامادەی بوون، جەخت لەسەر بەرزکردنەوە و پێشخستنی ئاستی بەشداری ئابووری ئافرەتان لە سێکتەرە جیاوازەکاندا کرایەوە، لەپێناو ڕەخساندنی دەرفەتی یەکسان و پاراستنی مافەکانیان لە شوێنی کاردا.
لە پەراوێزی کۆنفرانسەکەشدا، نوێنەرانی لایەنە بەشداربووەکان و چالاكوانانی بواری مافەکانی ئافرەتان ئاماژەیان بە گرنگی گۆڕینی بەڵێنە فەرمییەکان بۆ هەنگاوی کرداری دا، بۆ ئەوەی دامەزراوەکان ببنە شوێنێکی لەبارتر بۆ گەشەپێدانی تواناکانی ئافرەتان.