سەرۆکی حکومەت بەشداری لە پرسەی خوشکی عارف تەیفور دەکات
سەرۆکی حکومەت بەشداری لە پرسەی خوشکی عارف تەیفور دەکات
پاش نیوەڕی ئەمڕۆ یەکشەممە 2024.9.15، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەولێر، بەشداری لە پرسەی ( ناهیدە تەیفور) خوشکی عارف تەیفور ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی کرد.
سەرۆکی حکومەت پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو کرد و هاوخەمی خۆی پێگەیاندن و هیوای خواست خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات.
عارف تەیفور بە ناوی بنەماڵەکەیەوە، سوپاس و پێزانینی بۆ بەشداری و هاوخەمی سەرۆکی حکومەت دەربڕی.